بوومەلەرزەیەک ناوچەی مەڕمەڕەی تورکیا دەهەژێنێت

لە شارۆچکەی گەملیکی پارێزگای بورسای وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا. بوومەلەرزەکە لە ئیستانبوول هەست کرا.
بە پێی راگەیەندراوی دەزگای ئافادی تورکیا، کاتژمێر ١٣:٥٧ لە شارۆچکەی گەملیکی پارێزگای بورسا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا.
بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٢.٩١ کیلۆمەتر رووی دا و لە پارێزگای دەوروبەر وەک ئیستانبوول هەست کرا.
بوومەلەرزەکە بووە هۆی ترسی هاوڵاتیان و تاوەکو ئێستا رووداوێکی نەرێنی تۆماڕ نەکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هیرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ۆ سەر غەززە لانیکەم ٦٣ کەس شەهید بوون.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی فەلەستین راگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا داگیرکەران ٢٥ جار هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و ٨٩ جار رێگرییان لە وتنەوەی بانگ لە مزگەوتی ئیبراهیم لە شاری ئەلخەلیل کرد.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بەهۆی کەمی سووتەمەنی زۆر مەترسیدارە سیستمی تەندروستی لە غەززە بەتەواوی بوەستێت. ڕێکخراوەکە داوای کردووە دەستبەجێ سوتەمەنیەکە بگەیەنرێتە ناوچەکە.
لە تایلەند ئاگر لە کارگەیەکی کاغەز کەوتەوە و بەهۆیەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.